به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێرەم نیووز، سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق باسی گەیشتنی پێنج هەزار هێزی حەشدی شەعبی تەیار بە چەکی قورسی کرد بۆ نێو شاری ڕومادی و سەقامگیربوونیان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی هێزی ئێراقی لەوان بوزیاب و حامزیە و بوعەیسە .
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی ڕەسمیی وەزارەتی بەرگریی ئێراق باسی دیداری خالد عوبەیدی وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە لەگەڵ هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری کرد و ڕایگەیاند لەم دیدارەدا ڕەوشی ئاسایشیی شاری مووسڵ و خشتەکانی سەربازی جۆربەجۆر بۆ ئازاد کرانی ئەم شارە باسی لەسەر کراوە.
عوبەیدی لەم دیدارەدا سەرباری هەبوونی ناکۆکییەکانی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها تۆمەتەکان بە دژی خەڵکی خۆبەخش واتە بنپێکردنی مافی کەسانی سیڤیل لەشارە ئازاد کراوەکان لەوان بۆ یارمەتیدان بە سوپای ئێراق لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم، ڕێزی گرت .
ئەم دیدارە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ئێراق ئەم بەینە لە حوکمێک دا کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەرکرا، حەشدی شەعبی وەک پێکهاتەیەکی سەربازی سەربەخۆ و بەشێک لە هێزە چەکدارەکان ناساند بوو...
کۆتایی کورتە نامە/310